بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم وتووێژانە دا کە ڕۆژێک بەرلە سەفەری رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا بۆ ڕوسیا بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ ولادیمیرپوتین سەرۆکی ئەم وڵاتە ئەنجام بوو، دوایین ڕەوشی سووریا و ڕەوتی وتووێژەکانی چارەسەرکردنی سیاسیانەی قەیرانی ئەم وڵاتە لێک درایەوە.
میخائیل بوگدانۆڤ وەزیریاری دەرەوە و نوێنەری سەرۆکی ڕووسیا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەگەڵ ئومیت یالچین هاوتای تورکی لە مۆسکۆ ڕەوشی سوریایان داوەتە بەر لێکدانەوە .
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند دوو لایەن لەم دیدارە لەسەر ئامادەیی دەزگای دیپلۆماسی ڕووسیا و تورکیا بەمەبەستی پەرەی هاوکارییەکان و گۆڕینەوەی زانیارییەکان بە ئامانجی چارەسەری قەیرانی سووریا ڕێککەوتن....
کۆتایی کورتە نامە/310